بارودۆخی سیاسی عێراق كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر دۆخی تووشبووانی شێرپه‌نجه
K24 - هەولێر:
به‌هۆی خراپی بارودۆخی سیاسی عێراق و نه‌بوونی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2022، دۆخی تووشبووانی شێرپه‌نجه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوز، عێراقییه‌كان به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێك له دوای هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری پار ساڵ، كاریگه‌ری كردووه‌ته‌سه‌ر دابینكردنی چاره‌سه‌ریی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه.
له‌مباره‌یه‌وه باسم غورابی ئه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (لیژنه‌ی ته‌ندروستی)، به رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌باحی عێراقی راگه‌یاند، چاره‌سه‌رییه‌كانی پێویست بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه به‌هۆی نه‌بوونی بوودجه‌ی 2022 زه‌حمه‌ت به‌رده‌ست ده‌بن.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش به ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی راگه‌یاندووه، رێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه له زیادبوونه و حكومه‌تی عێراق به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانه‌وه ناتوانێت چاره‌سه‌ری پێویست بۆیان دابین بكات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌رمانه‌كان به دروستی ناگه‌نه تووشبووانی شێرپه‌نجه له ته‌واوی عێراق، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بازاڕی ره‌شی ده‌رمان بره‌وی هه‌بێت، كه مه‌ترسی گه‌وره‌تر بۆ تووشبوانی شێرپه‌نجه دروست ده‌كات.
روونیكرده‌وه، زۆربه‌ی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه، كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری كیمیایی هه‌یه، بۆ كاتی دیكه دوای ده‌خه‌ن، چونكه توانای دابینكردنی ده‌رمانیان له بازاڕی ره‌شدا نییه، كه هه‌ندێ ده‌رمانی كیمیایی نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 250 دۆلار .
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پلاندانانی عێراق، نزیكه‌ی 30 هه‌زار تووشبووی شێرپه‌نجه له عێراق تۆماركراون.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش له میانه‌ی راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌نیا له ساڵی 2020 نزیكه‌ی 10 ملیۆن كه‌س به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له جیهان، پاشان قۆڵۆن و پرۆستات.
هۆكاره‌كانیشی بۆ ئالووده‌بوون به جگه‌ره‌كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه، كه‌م به‌كارهێنانی میوه و وه‌رزش نه‌كردن، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.