له نه‌ینه‌وا حه‌شد راوه‌دووی چه‌كدارانی داعش ده‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانیان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستیان به كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی جزیره و حه‌زه‌ر كردووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، روونیكردووه‌ته‌وه، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌كانی داعش له سنووره‌كه، ئۆپراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆپراسیۆنه‌كه له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعشه له سنووركه و دابینكردنی ئاسایش و ئارامییه بۆ هاووڵاتیان و دانیشتوانی ناوچه‌كان.
ده‌ستپێكردنی ئه‌م ئۆپراسیۆنه دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ پێنجشه‌ممه له ئاكامی بۆردومانێكی ئاسمانی‌دا حه‌وت چه‌كداری داعش له سنووری نه‌ینه‌وا كوژران.