بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت جووتیارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی راپەڕین قەرەبوودەکرێنەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی راپەڕین قەرەبوودەکرێنەوە.

بە گوێرەی نووسراوی ژمارە 3136 کە له‌ رێکكەوتی 29ی ئەم مانگە واژووکراوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەری و یەکسانی لە مەمەڵەکردن، بڕیاریداوە بە قەرەبووکردنەوەی 641 جووتیاری سنووری ئیدارەی راپەڕین، کە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان کەوتووەتە سنووری شارەوانییەکان.

بە گوێرەی نووسراوەکە هەر جووتیارێک لە بەرامبەر دوو دۆنم زەوی، بە پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون بە رووبەری 200 مەتر دووجا قەرەبوو دەکرێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتشیدا بۆ کوردستان24، ھیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین رایگەیاند، ئەو جووتیارانە پێشتر زەوییەکانییان کەوتووه‌تە سنووری شارەوانییەکان و داواکاری سەرەکی ئەوان و جووتیارەکانیش بووە کە قەرەبوو بکرێنەوە.

گوتیشی فەرمانەکە کێشەیەکی زۆر گەورە لە کۆڵ ئەوان و ئیدارەی راپەڕین و حکومەت دەکاتەوە، چونکە ئەو جووتیارانە ھەموو بەڵگەیەکی یاسایی و پێویستیان هەیە و زەویەکانیشیان کەوتووه‌تە ناو سنووری شارەوانییەکان، بۆیە ئەو فەرمانەی سەرۆکی حکومەت یەکێکە لە بریارە زۆر گرنگ و پێویستەکان.

7565