گەنجێك لە ئاوی دوکان خنکا

.
.

K24 - هەولێر:

گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ کە خەڵکی سوریایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەی دوکان خنکا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، گەنجە خەڵکی سوریایە و لە هەولێر دادەنیشێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ (30ـی ئەیلوولی 2022) لەگەڵ ژمارەیەك ھاوڕێی بۆ گەشت سەردانی دوکانیان کردووە و لەوێ لەکاتی مەلەکردن لە دەریاچەکەدا خنکاوە.

ئاماژە بەوەشدرا، دوای دەرھێنانەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.

ئەمە پێنجەم رووداوی خنکانە ئەم ساڵ لە دوکان تۆمار دەکرێت.

.