كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر بۆ كوردستان24: له‌نده‌ن له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، دووباره‌بوونه‌وه‌ی په‌لاماردانه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به هه‌وڵه‌كانی تاران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه وه‌سفكرد و رایگه‌یاند پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه بوه‌ستێت.
ده‌یڤد هه‌نت، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، له‌نده‌ن له پشتیوانیكردن له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و نیگه‌رانی خۆشی له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ئه‌م دواییه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ناوچه سنوورییه‌كان و بۆردومانه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
ئه‌و دیپلۆماتكاره باڵایه‌ی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران ده‌كات و به پێشێڵكردنی سه‌روه‌ری و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی عێراقی داده‌نێت.
ده‌یڤد هه‌نت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی تاران دێت بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و به‌رده‌وامبوونی له‌نده‌نیشی دووپاتكرده‌وه بۆ پشتیوانیكردن له سه‌قامگیری ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به برینداربوونی سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئێران له پردێ، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، دڵته‌نگی خۆی له به‌ركه‌وتنی رۆژنامه‌نووسان له‌و هێرشانه ده‌ربڕی و گوتی، زۆر دڵته‌نگبووم به بیستنی هه‌واڵی به‌ركه‌وتنی رۆژنامه‌نووسان له‌و هێرشانه و هاوخه‌می خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە (29ی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوەیەکگرتووەکان پێگەیشت و هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵات ناوبرد.
ماوه‌ی حه‌فت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆیه و پردێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.