جۆو بایدن: به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه داگیركراوه‌كه‌ی

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاره‌كانی رووسیا بۆ لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به وڵاته‌كه‌ی، به پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رووسیا ئه‌نجامیدا "فێڵكردن و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه".
بایدن رایگه‌یاندووه، مۆسكۆ به‌و كرده‌وه‌یه‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی "خستووته ژێر پێیه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئیداره‌كه‌شی كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به رێزگرتن له سنووری ئۆكرانیا هه‌روه‌كو چۆن له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانیپێندراوه و رایگه‌یاندووه، واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی كه داگیركراوه.
پێشتریش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا بۆ چوونه پاڵ رووسیا رایگه‌یاندبوو، ئەو ریفراندۆمەی پوتن له هه‌رێمه‌كانی ئۆكرانیا بە روون و ئاشکرا ریفراندۆمێکی ساختەبوو، ئەنجامەکانی لە مۆسکۆ دانراون، ئەمریکا هەرگیز دان بە ئه‌نجامی ئه‌و ریفراندۆمە نانێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له مه‌ڕاسیمێكدا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، واژووی له‌سه‌ر لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو ریفراندومیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدابوو.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی پوتن، 17%ی خاكی ئۆكرانیا كه ئه‌و چوار هه‌رێمه له‌خۆده‌گرێت، به سنووری رووسیای فیدڕاڵه‌وه ده‌لكێندرێت.