وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی رووسیادا دەسەپێنێت

K24 - هەولێر:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وەك وەڵامێك بۆ بڕیاری لکاندنی چوار هەرێمی ئۆکرانیا بۆ سەر رووسیا، سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی رووسیادا دەسەپێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، سزاکانی سەر رووسیا 278 کەسایەتی دەگرێتەوە کە لە ریفارندۆمەکەی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەشدارییان کردووە.
ئاماژە بەوەشدرا، سزاکان ئەندامانی خێزانی سەرۆکی حکومەت و وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش دەگرێتەوە.
سزاکانی سەر رووسیا، کاریگەرییان لەسەر پارێزگاری بانکی ناوەندی رووسیا و جێگرەکەی و کەسوکاری ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی رووسیا هەبووە و، هاوکات ئەو دابینکەرە نێودەوڵتیانەشی بە ئامانج گرتووە کە پشتیوانی لە پیشەسازییە سەربازییەکانی رووسیا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە کۆشکی سپی جەختی لەوەکردەوە، "واشنتن رووسیا ناچار دەکات باجی قورسی کردەوەکانی بدات".
هەروەها ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رووسیا ئه‌نجامیدا "فێڵكردن و پێشێڵكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه".
بایدن رایگه‌یاندووه، مۆسكۆ به‌و كرده‌وه‌یه‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی "خستووته ژێر پێیه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له مه‌ڕاسیمێكدا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، واژووی له‌سه‌ر لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو ریفراندومیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدابوو.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی پوتن، 17%ی خاكی ئۆكرانیا كه ئه‌و چوار هه‌رێمه له‌خۆده‌گرێت، به سنووری رووسیای فیدڕاڵه‌وه ده‌لكێندرێت.