ناتۆ: جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ناتۆ بڕیاری لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به رووسیایه‌وه به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌سف ده‌كات و پشتیوانی خۆشی بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ناتۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی واژووكردنی بڕیاری لكاندنی چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا به رووسیاوه ئاشكراكرد و رایگه‌یاند ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كانی مۆسكۆ.
له به‌یاننامه‌كه ناتۆدا هاتووه، رۆڵمان پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی ئۆكرانیایه و جه‌خت له‌سه‌ر رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ینه‌وه و لكاندنی خاكی ئۆكرانیاش به رووسیا به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌سف ده‌كات.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئۆكرانیا، ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، رووبه‌رووی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن و مه‌ترسیدار بووینه‌ته‌وه، دۆخی ئۆكرانیا پێویستی به چاره‌سه‌ری به په‌له هه‌یه، ئه‌گه‌ر رووسیا بڕیاری راگرتنی شه‌ڕ بدات ئه‌وا ئۆكرانیا پابه‌ندی بڕیاره‌كه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆشی بۆ ئۆكرانیا دووپاتكردووه‌ته‌وه و روونیكردووه‌ته‌وه، "به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ كیێڤ یه‌كگرتوو ده‌بین".
ناتۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی مۆسكۆشی ره‌تكردووه‌ته‌وه و باسی له‌وه‌كردووه، هیچ لایه‌نێك له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی براوه نابێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له مه‌ڕاسیمێكدا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، واژووی له‌سه‌ر لكاندنی هه‌رێمه‌كانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک به وڵاته‌كه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو ریفراندومیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامدابوو.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی پوتن، 17%ی خاكی ئۆكرانیا كه ئه‌و چوار هه‌رێمه له‌خۆده‌گرێت، به سنووری رووسیای فیدڕاڵه‌وه ده‌لكێندرێت.