زیاتر له 750 هه‌زار ئۆكرانی روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه

K24 – هه‌ولێر
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا به‌رزبووته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌رانی ئۆكرانیا.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری نووسینگه‌ی سه‌رژمێری فیدڕالی ئه‌ڵمانیا، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته 84 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌شی به گه‌یشتن به ئاستێكی نوێ وه‌سفكردووه.
نووسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ساڵی رابردوو، رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان 0.1% بووه به‌هۆی زیادبوونی 82 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته، به‌ڵام ته‌نها تاكۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، زیادبوونی 843 هه‌زار كه‌س له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا تۆماركراوه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 1% له زیادبوونی دانیشتوان.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رژمێری فیدڕالی ئه‌ڵمانیا روونیكردووه‌ته‌وه، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2022، 750 هه‌زار ئۆكرانی كه زۆرینه‌یان ئافره‌تن، روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه، كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.
ئه‌م زیادبوونه له ژماره‌ی دانیشتوان به‌و رێژه زۆره، له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا له ساڵه‌كانی 1992 و 2015ة دووباره‌بووه‌ته‌وه به‌هۆی كۆچكردنه‌وه.
ساڵی 1992، دوای ماوه‌یه‌ك له رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی ئه‌ڵمانیا، زیاتر له 700 هه‌زار په‌نابه‌ر روویان له‌و وڵاته كرد. هه‌روه‌ها له ساڵی 2015، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر روویان له ئه‌ڵمانیا كرد، كه زۆینه‌یان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، له عێراق و سووریاوه به‌هۆی خراپی بارودۆخی مرۆیی و نه‌بوونی ئاسایشه‌وه روویان له‌و وڵاته كردبوو.
ئه‌م زیادبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه، كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیایه‌وه، قه‌یرانی كه‌می و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی رووی له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش، ئه‌ڵمانیا رووی له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی نوێ و دابینكردنی سووته‌مه‌نی له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، رۆژی یه‌كشه‌ممه (25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی بۆ ئه‌ڵمانیا له‌نێوان شێخ محه‌ممه‌د بن زایدی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و ئۆلاف شۆڵز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا واژووكرا.