هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خرانه ئاماده‌باشییه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له واده‌ی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان، كه‌وا بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی و هه‌موو هێزه‌كانیشیان ئاگادراكردووه‌ته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌گه‌ل خۆپیشانده‌ران.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منی توند بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌رانه و هیچ بڕیارێك بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی ده‌روازه‌كانی به‌غدای پایته‌خت له ئێستادا نییه.
هه‌روه‌ها داخستنی هه‌ردوو پردی سنك و كۆماری بۆ دروستنه‌بوونی گرژی و ئاڵۆزی گه‌ڕانده‌وه و روونیكرده‌وه فه‌رمان به هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان دراوه كه چه‌ك به رووی خۆپیشانده‌ران به‌رزنه‌كه‌نه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بێ لایه‌نی خۆشیانی له رووداوه‌كان راگه‌یاند و توندوتۆڵكردنی رێكاره ئه‌منییه‌كانیشی بۆ پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وز و باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی وڵاتان له به‌غدا دووپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و روونیكرده‌وه، چه‌ند پردێك و رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌غدای پایته‌ختیان داخستووه، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له دروستبوونی ئاڵۆزی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر داخستنی رێگه‌ی سه‌ره‌كی بۆ کۆشکی کۆماری و بارەگای سەرەکی رەوتی حیکمە به غدا كرده‌وه، بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری هه‌ر په‌لاماردان و دروستبوونی ئاڵۆزییه‌ك له‌و ناوچه‌یه.
پێشتر چالاكوانانی تشرینییه‌كان ئاشكرایانكردبوو، رۆژی (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر)، له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، بۆ یادكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانی تشرینییه‌كان و داواكردنی مافی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له خۆپیشتندانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا، گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامده‌ده‌ن.