شانه‌ی ئه‌منی عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی ئه‌منی عێراق سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆی نمایشی چه‌كداری چه‌ند گروپێكی نه‌ناسراو، له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی ئه‌منی عێراق رایگه‌اندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات، كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منییان كردووه و له ئه‌ركی خۆشیان بۆ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری به‌رده‌وام ده‌بن.
شانه‌ی ئه‌منی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانای سه‌پاندنی یاسا و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌یه، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به یاسا پێیاندراوه.
هه‌روه‌ها شانه‌ی ئه‌منی عێراق، سه‌باره‌ت به نمایشی چه‌كداری چه‌ند گروپێكی نه‌ناسراو، روونیكردووه‌ته‌وه، دۆخی ئه‌منی له هه‌موو پارێزگاكانی وڵات‌دا له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كاندایه و ئه‌و هه‌واڵ و گرته‌ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت بڵاوبوونه‌وه و نمایشی چه‌كداری چه‌ند گروپێكی نه‌ناسراو، دوورن له ڕاستییه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، شانه‌ی ئه‌منی عێراق، باسی له‌وه‌كردووه، كه فه‌رمانی كراوه به رێگریكردن له هه‌موو دیارده‌یه‌كی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هێزه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.