شەقام و شوێنە گشتییەکانی بەغدا بەڕووی تشرینییەکان دادەخرێن
K24 – هەولێر
وەک رێگری لە خۆپیشاندانی تشرینییەکان هێزە ئەمنییەکانی بەغدا زۆربەی شەقام و شوێنە سەرەکییەکانیان داخستووە و هێزی ئەمنی و سەربازیش لەسەر شەقامەکان جێگیرکراون.
تشرینییەکان چەند رۆژێکە ئامادەکاری دەکەن، بۆ ئەوەی لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندان بکەن، لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و هەموو شەقام و رێگە سەرەکیانەش داخراون کە تشرینییەکان دەیانەوێت لێی کۆببنەوە.
هاوکات لەگەڵ فشاری تشرینییەکان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان. چەکدارەکانی سەرایا سەلام باڵی سەربازی رەوتی سەدر چەند ناوچەیەکی بەغدا دەستیان بە نمایشی سەربازیی کردووە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه لە بەیاننامەکدا، داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، پۆ پاراستنی ئاسایش و داموده‌زگا گشتی و تایبه‌ته‌كانی وڵات.
لەلایەکی دیکە عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بۆ خۆپیشاندانه‌كان و هه‌موو هێزه‌كانیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منی توند بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆپیشانده‌رانه و هیچ بڕیارێك بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی ده‌روازه‌كانی به‌غدای پایته‌خت له ئێستادا نییه. داخستنی هه‌ردوو پردی سنك و كۆماری بۆ دروستنه‌بوونی گرژی و ئاڵۆزی گه‌ڕانده‌وه و روونیكرده‌وه فه‌رمان به هه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كان دراوه كه چه‌ك به رووی خۆپیشانده‌ران به‌رزنه‌كه‌نه‌وه.
لە تشرینی 2019، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە، خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی حکومەتی عێراق ئەنجامدرا، کە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و بەشێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانیش دەستگیرکران. داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و گۆڕانکاریان دەکرد، بەهۆی فشاری ئەوانیشەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامدرا. چەند ساڵێکیشە لەو یادەدا و لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، تشرینییەکان خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە.