لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

چەند دیمەنێکی رووداوەکە
چەند دیمەنێکی رووداوەکە

K24 – هەڵەبجە

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن، پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

ئەڤین عەتا پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن لە نزیك حەسەنە گەورە، رووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، ئەمڕۆ شەممە 2022/10/1 کاتژمێر 10:30 لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی سەربازیی، لەسەر رێگای زەڕایەن - دەربەندیخان 5 پێشمەرگەی فەوجی 3ی لیوای پێنجی شارەزوور تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونە، سەرجەمیان گیانیان لەدەست داوە. بە ناوەکانی:.

تاهیر كاكەوڵا خەلیفە

سەروەر ئەنوەر مەحموود

ئەردەڵان جەمال مەجید

توانا نەسرەدین حەمه

جەمال حەمەلاو حەمە

موقەدەم جاسم بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە رادیۆی هاتووچۆی سلێمانی راگەیاندووە، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کراون و بارھەڵگرێکدا روویداوە، لە ئەنجامدا پێنج سەرنشین گیانیان لە دەستداوە و سەرجەمیان پێشمەرگە بوون.