شاره‌دێی سمیلان له چۆمان له ژێر تۆپبارانی چڕی تۆپخانه‌كانی ئێراندایه
K24 - هەولێر:
شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری شارەدێی سمیلان، بەکوردستان24ـی راگەیاند، ئێستا کوێستانی سارتکە لەسنووری شارەدێی سمیلان لەژێر تۆپبارانی چڕی تۆپخانەکانی ئێراندایە.
هه‌روه‌ها گوتیشی، کوێستانەکە شوێنی رەوەندەکانە و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ناوچەکەشی کاری کشتوکاڵی وەرزیان لەو شوێنە کردووە.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سمیلان، تائێستا زیانی گیانی نیە و تۆپباران بەردەوامە.
ماوه‌ی هه‌شت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆیه و پردێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.