سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تاووتوێی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانییان كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
له دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له موحسین مه‌نده‌لاوی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رک و کاره‌کانیدا بۆ خواست.
هه‌ردوولا تاووتوێی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
جه‌ختیان له کاری پێکه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرده‌وه، له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی وڵات و پاراستنی هاووڵاتیان و ره‌چاوکردنی ماف و داوا ڕه‌واکانیان.
لای خۆیه‌وه موحسین مه‌نده‌لاوی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی به دیدارییان ده‌ربڕی.