قوباد تاڵه‌بانی داوا له فه‌ره‌نسا ده‌كات رۆڵ ببینێت له پاراستنی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ سیناتۆر کریستیان کامبۆن، سەرۆکی لیژنەى پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەرگرى و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سیناتۆر کریستیان کامبۆن، سەرۆکی لیژنەى پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەرگرى و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا كۆبووه‌وه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا تاوتوێی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و جەختیان لە گرنگی رەخساندنی دیالۆگی نیشتمانی بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان کردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لەمەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لە هەولێر بەڕێوەچوو و ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ، کونسوڵى فەرەنسا ئامادەیبوو، وردەکاری هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە لەبەر رۆشنایی کاریگەرییە دەرەکییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەت بۆردوومانەکانی ئەم دواییەى ئێران بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی داواى کرد فەرەنسا رۆڵ ببینێت لە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان لەرێگه‌ی کەناڵە دیپلۆماسییەکانییەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و هەڕەشەکانی سەر پرۆسەى سیاسی و هەوڵی لایەنەکان بۆ دۆزینەوەى رێگەچارەی پێویست. لەو بارەیەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەنابەرنە بەر دیالۆگی نیشتمانی و داڕشتنی سیاسەتێکی حوکمڕانی چاکساز لەپێناو بەرژەوەندی وڵات دا.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: وەفدى میوان دەستخۆشیان لەهەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی بوارى حکومڕانی و چاکسازی لەسەرجەم جومگەکانی حکومەت و بەرێوەبردندا، هاوکات پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.