نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ رووداوی هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا

"هاوده‌رد و هاوخەمیانم"
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانه‌ی پرسه‌نامه‌یه‌كدا، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه‌ كرد، كه‌  لە رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن، گیانیان لەدەستدا.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بە داخێکی گرانەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی هەر پێنج پێشمەرگەی دلێر (تاهیر کاکەوڵڵا، جەمال جەلال حه‌مه‌، ئەردەڵان جەمال مه‌جید، توانا نەسرەدین حه‌مه‌د و سەروەر ئەنوەر مه‌حموود)م پێگەیشت، کە ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان بوونە قوربانی.

بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانیان و دانیشتوانی سەید سادق دەکەم و هاوده‌رد و هاوخەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانییان بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠٢٢/١٠/١