له سنووری قه‌زای ئامێدی شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیادا روویدا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چڕ له‌نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له سنووری گونده‌كانی سگێرێ و سه‌رگه‌لێی سنووری قه‌زای ئامێدی روویدا.
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند، کاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و، لە سنووری گوندی سگێرا و سەرگەلێ لە رۆژهەلاتی قەزای ئامێدی، شەڕێکی قورس لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا، فڕۆكه جەنگییەکانی تورکیاش بەچڕی ده‌وروبه‌ری ئەو دوو گوندەیان بۆردوومانکرد.
هاووڵاتییه‌كی گوندی مێرستەک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و شەڕ لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا لەسنووری ئەو دوو گوندە روویداوه.
ده‌شڵێت: "چەند خاڵێکی جێگیری سوپای تورکیا له‌و سنووره هه‌ن و پەکەکە هەوڵی هێرشکردنی سەر ئەو خاڵانەیان داوه، دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورکیا هاتوونه‌ته ئەو سنوورە و بۆردوومانیان کردووه".
له‌مباره‌یه‌وه، شێروان سەرگەلی، دانیشتووی گوندی سەرگەلێ هەواڵەکەی بۆ كوردستان24 پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، شەڕەکە لە سنووری گوندەکەیان بووە، دەنگی بۆردوومانی زۆر لەنزیک گوندەکەیان بیستراوه، بۆردوومانه‌كه‌یان بەچاوی خۆیان بینیووه، هاوكات چەکدارانی پەکەکە بە چەکی قورس وەڵامی بۆردوومان و تەقەی سوپای تورکیایان داوەته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا نــاو بەناو دەنگی تەقە دەبیسترێ، شەڕەکە و سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگییەکان لەو دەڤەرە بەردەوامی هەیە.
ئه‌مه له كاتێكدایه شەوی رابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ماڵی دوو هاووڵاتیان لە گوندی مێرستەک، کە گەڕەکێکی قەزای ئامێدییه، بەچوار مووشەک بۆردوومانكردووه و زیانی ماددی بەر ئەو دوو ماڵە كه‌وتووه و ترسێکێ زۆری لە دەڤەرەکە پەیداکردووە.
تا ئێستا بەهۆی شەڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان چەكدارانی پەکەکە و لەشکری تورکیا لەو سنوورە، 195 گوند لە سنووری ئەو قەزایە چۆڵکراون و بەپێی قسەی گوندنشینان بەهۆی جموجۆڵی بەردەوامی پەکەکە و بوونی بنکە و بارەگاکانییان لەو سنوورە، خەریکە شەڕە شار و شارۆچکەکانیش دەگرێتەوە.
ئه‌م شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبونه‌وه له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه 29ـی ئه‌یلوولی 2022، خڵووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ته‌نها رۆژی سێشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2022، سوپای توركیا له قووڵایی 140 كیلۆمه‌تر له ناو خاكی عێراقدا بۆردوومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه و توانیویان 16 شكه‌وت و باره‌گای چه‌كدارانی په‌كه‌كه تێكبشكێنن.