بڕی 262 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری به‌ركه‌وتووانی چەکی کیمیایی خەرجکرا

کوردستان
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ڵه‌بجه
به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی
هه‌رێمی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی 262 ملیۆن دیناری بۆ چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی خه‌رجكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (1ی تشرینی یه‌كه‌م/سێپتێمبه‌ری 2022)، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە قوربانیانی كیمیاباران، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕی 262 ملیۆن دینار خەرجكرا بە مەبەستی چارەسەركردن و نەشتەرگەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی.
لە راگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری‌دا هاتووە، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دەبێت، بەھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان.