سەربازێکی دیکەی تورکیا کوژرا
K24 – هەولێر
سەربازێکی دیکەی تورکیا لە شەڕی پەکەکە کوژرا و وەزارەتی بەرگری تورکیاش ناسنامەی سەربازەکە ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان بەناوی یوسف عەتاش لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کوژراوە.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بۆکراوە، ئەو سەربازە خەڵکی پارێزگای بینگول بووە.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگهی وشکانی و ئاسمانیهوه ئۆپهراسیۆنێکی بهناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سهر بنکه و بارهگاکانی پهکهکه له ناوچهکانی زاپ، مهتین و ئاڤاشین دهستپێکردووه و تائێستاش بەردەوامە، بەڵام تائێستا تورکیا و پەکەکە بە فەرمی ئاماری کوژراو و بریندارەکانیان بڵاونەکردووەتەوە.