نرخی پلیتی چوونه سه‌ر گۆڕی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م به‌ریتانییه‌كانی تووڕه‌كردووه

K24 - هه‌ولێر:
نرخی پلیتی چوونه سه‌ر گۆڕی شانه ئێلیزابێسی دووه‌م كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌وه دیاریكراوه، ره‌خنه و ناڕازایه‌تییه‌كی زۆری به‌ریتانییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، له كاتێكدا هاووڵاتییانی به‌ریتانیا به‌ده‌ست به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌وه ده‌ناڵێنن.
بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا ده‌رگای كۆشكی "وندووسر"ـی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كردووه‌ته‌وه كه تێیدا كلێسه‌ی "سانت جۆرج" هه‌یه و له‌وێ ته‌رمی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م نێژراوه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، نرخی پلیتی چوونه سه‌ر گۆڕی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م له كۆتایی هه‌فته‌دا ده‌گاته نزیكه‌ی 28.5 پاوه‌ندی به‌ریتانی، له رۆژانی ئاساییشدا نرخه‌كه كه‌مێك هه‌رزانتره و نرخی هه‌ر پلیتێك ده‌گاته نزیكه‌ی 26.5 پاوه‌ندی به‌ریتانی.
نرخی پلیته‌كانی چوونه سه‌ر گۆڕی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م خه‌ڵكی به‌ریتانیای تووڕه‌كرووه، هاووڵاتییان له‌رێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ناڕازایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن "خه‌ڵكی به‌ریتانیا به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و نرخی زۆرینه‌ی پێداویستییه‌كانی رۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، كه‌چی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه گرنگی به‌و چه‌نده نادات".
شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووه‌م، رۆژی پێنجشەممە (8ـی ئەیلوولی 2022) لە کۆشکی بالمۆرال لە ناوچەی ئابریئندنشیری سکۆتلاند گیانی لەدەستدا.
شاژنە ئێلیزابێس، رۆژی 13ـی ئەیلوولی 2022 گەیەندرایە لەندەن و له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به ئاماده‌بوونی زیاتر له 500 سه‌رۆك، وه‌زیر و سیاسه‌تڤانی وڵاتان لە تەنیشت گۆڕی شازادە فیلیپی هاوژینی بەخاک سپێردرا.