پۆلیسێکی تورکیا له‌ سوریا کوژرا

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا رایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی ئه‌ل باب-ی سوریا، له‌ ئه‌نجامی هێرشێکی مووشەکیدا پۆلیسێکی هێزی تایبه‌ت کوژرا.

به‌ گوێره‌ی راگیاندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا، شه‌وی رابردوو هێرشێکی مووشه‌کی کرایەسەر باره‌گایەکی سوپای تورکیا لە شاری ئەل باب و له‌ ئه‌نجامدا پۆلیسێك به‌ ناوی “مسته‌فا چالشگان” برینداربوو.

وەزارەتی بەرگری تورکیا راشیگەیاند، ئەو پۆلیسەی کە لە هێرشەکەدا برینداربوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەوەش خرایەڕوو، کە ته‌رمی چالشگان، هێنراوەتە‌ شاری دیلۆکی باکووری کوردستان و لەوێوە بۆ خاکسپاردنی ره‌وانه‌ی شاری تۆکات-ی تورکیا کرا.