تەرمی گەنجێک له‌ سه‌یدسادق دۆزرایەوە

وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌
وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌

K24 - سلێمانی:

درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ ده‌گه‌یه‌ندرێته‌ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق.

شه‌وی رابردوو 1ـی ئۆكبۆبه‌ری 2022، ته‌رمی گه‌نجێك لە نزیک  پارکی گشتی سەیدسادق  دۆزرایه‌وه‌ و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە گەیەندراوتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت .

بەگوێرەی زانیارییەکانی كوردستان24، گەنجەکە تەمەنی 32 ساڵە و ئاسەواری گولـلـه‌ی لەسەر جەستەی هەبووە و، ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانییه‌.