فلۆرێنتینۆ پێرێز دیسان هێرش ده‌كاته سه‌ر یوفا

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی یانەکەی کە بەشێوەیەکی ئۆنلاین بەڕێوەچوو رەخنەی توندی لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئەوروپا گرت، هۆشداریشدا کە تۆپی پێ رۆژ لە دوای رۆژ حەز و خولیای گەنجان لەدەست دەدات.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه‌كانی ئیسپانیا پێیوایه به‌ڕێوه‌چوونی خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا زیاتر سوودبه‌خشه بۆ یوفا و یانه‌كان كه‌مترین قازانج ده‌كه‌ن و زیاتر خێڕوبێری ریكلام و پاڵه‌وانێتیه‌كان بۆ به‌رپرسانی یوفا.
فلۆرێنتینیۆ پێرێز 3 ساڵه هاوشانی به‌شێك له یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات له‌ژێر سێبه‌ری یوفا بێته ده‌ره‌وه و پاڵه‌وانێتییه‌كی نوێ له‌ژێر ناوی سووپه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
پێرێز له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر داهاتی ئەو یارییانەی لە ئەمریکا دەکرێن، لە کاتێکدا یانەکان تەنها هەشت یاری لە یاریگای خۆیان ئەنجام دەدەن، داهاته‌كه‌یان له یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە ئەوروپا زیاتره، بۆیە دووبارەی دەکەمەوە کە ئەوان کارێکی زۆر باشیان کردووە لە ئەمریکا، هەروەها لە ئەوروپا کارێکی زۆر خراپ دەکەن و هێشتان لە سەردەمی بەردینی کۆندان.
پێرێز گوتیشی: له ئه‌ورووپا له ماوه‌ی ساڵێكدا كه‌مترین ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیپه گه‌وره‌كان، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئێستا یوفا سه‌رپه‌رشتی تێنسی كردبا ره‌نگه تا ئێستا ته‌نیا دوو تا سێ‌جار رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رافایل نادال و رۆجێ فێدرێرمان بینی با.
پێرێز زیاتر ده‌ڵێت: ئەگەر تەماشا بکەن، ژمارەی بەشداریکردنی ئەو کەسانەی پارە دەدەن بۆ سەیرکردنی تۆپی پێ بە ڕێژەی نزیکەی ٤٠٪ دابەزیوە، بەڵام ژمارەی راژەی بەشداربووان لە نێتفلێکس و ئەمازۆن لە بەرزبوونەوەدایە، و رۆژ لە دوای رۆژ راژەی بەشداربووەکانیان بەرزتر دەبێتەوە، هەر بۆیە دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە تۆپی پێ روخاوە.
سەبارەت بە سوپەر لیگ، پێرێز گوتی: دەمەوێت ئەو بڵێم و چەندینجاریش دووبارەم کردووەتەوە کە کێشەیەکمان هەیە کە بەدەستیەوە دەناڵێنین، تۆپی پێ خەریکە خولیا و حەز و ئارەزووی گەنجان لەدەست دەدات، ئەمە راستیەکە کەس ناتوانێت خۆی لێ بشارێتەوە.