رێواز فائق پێشوزای له سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له كریستیان كامبۆن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له دیداری نێوان رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شانده فه‌ره‌نسییه‌كه، باس له كاری په‌رله‌مانی، ئازادییه گشتییه‌كان، مافی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانی سه‌رجه‌م ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستاندا كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، كریستیان كامبۆن، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه په‌رله‌مانییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی دیپلۆماسی نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و شاره‌زایی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فائق، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا كردووه، به‌تایبه‌ت پشتیوانییه‌كانی خاتوو میتران له دوای راپه‌ڕین كه گه‌لی كورد هه‌رگیز له‌یادی ناكات. هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی فه‌ره‌نسای كرد له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.