ره‌ئیسی: دوژمنانی ئێران له پیلانی دابڕاندنی ئێران شكستیان هێنا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌توڵڵا ئیبراهیم ره‌ئیسی، رایگه‌یاند، "دوژمنانی ئێران هه‌وڵیان دا له چوارچێوه‌ی پیلانگێڕییه‌كی نوێ‌دا، ئێران داببڕن و رێگه له گه‌شه و پێشكه‌وتنی بگرن، به‌ڵام له هێنانه‌دی ئه‌و پیلانه‌دا شكستیان هێنا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ره‌ئیسی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنی رۆشنبیری قوربانیدان و شه‌هاده‌تخوازی ئێران، جه‌ختی له‌سه‌ر بره‌ودان به رۆشنبیری قوربانیدان و شه‌هاده‌خوازی و ئاماده‌سازی گه‌نجان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی نه‌یارانی ئێران كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تی راسپارد به ته‌نگ كاروباری خێزانی "شه‌هیدان و قوربانیده‌ران"ـی ئێرانه‌وه بن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ناوی به‌و جۆره هێنان.
له وتاره‌كه‌یدا، ره‌ئیسی باسی له دۆسیه‌ی مه‌هسا ئه‌مینی كرد و گوتی: ئه‌و هه‌ڵڵا میدیاییه‌ی له لایه‌ن خۆرئاواییه‌كان و ئه‌مه‌ریكاوه وروژێندراوه، پیلانگێڕییه‌كه له دژی ئێران و به‌لاڕێدا بردنی رایگشتی و نانه‌وه‌ی پشێوییه له وڵات‌دا، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و میدیا و وڵاتانه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی له ئه‌فغانستان گرووپێكی تیرۆریست به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا كردیانه سه‌ر بنكه‌یه‌كی فێركاری و بووه هۆی شه‌هیدبوونی چه‌ندین ئافره‌ت باس ناكه‌ن و چاوپۆشی لێده‌كه‌ن.