سه‌گڤان سندی: هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی باڵای عێراق له به‌رامبه‌ر بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان لاوازبوو
K24 – هه‌ولێر:
وابڕیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی ئێران و توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات و به‌رپرسانی باڵای ئه‌منی له‌وباره‌یه‌وه بانگهێشت بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه بانگهێشتی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری عێراق، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی ئه‌منی كراوه، بۆ ئاماده‌بوون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوونه‌كه‌یان كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ئه‌منی و بۆردوومانه‌كانی ئێران و توركیا، واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه.
سه‌گڤان سندی، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی باڵای عێراقی له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كان، باسی له‌وه‌كرد، دوای بۆردوومانی ناوچه‌ی گه‌شتیاری په‌رخ له ئیداره‌ی زاخۆ، له مانگی ته‌مموزی رابردوو، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری عه‌ره‌ب، زۆربه‌ی به‌رپرسانی باڵای عێراقی هاتنه سه‌رهێل بۆ ئیدانه‌كردن و داواكردنی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، به‌ڵام له بۆردوومانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی باڵای عێراق و حكومه‌تی فیدراڵی زۆر لاواز بووه له‌به‌رامبه‌ر بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی هه‌ینی (30ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ڤیان ده‌خیل، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرایكرد، زیاتر له 100 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كردووه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ماوه‌ی نۆ رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆیه و پردێ و زڕگوێز و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
رۆژی (20ی ته‌مموز/یۆلیۆی 2022)، به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی زاخۆ، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.