سبه‌ی كازمی ده‌گاته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بگاته هه‌ولێر و به‌شداری له مه‌راسیمی یادی كۆچی دوایی مام جه‌لال بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌و سه‌ردانه‌دا، مسته‌فا كازمی نوێترین پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مسته‌فا كازمی، دوای زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك تۆپبارانی به‌رده‌وامی ئێران بۆ ناوچه سنوورییه‌كان و ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه دێت، رۆژی 28ی ئه‌یلوول كردییه سه‌ر باره‌گای لایه‌نه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زڕگوێز، كۆیه، ماوه‌ت و پردێ.
پێشتر له ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری رابردوودا، كازمی، دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و به ئامانجگرتنی ماڵی باز كه‌ریم به‌رزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ، سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و له نزیكه‌وه شوێنه‌واری مووشه‌كبارانه‌ی ئێرانی بینی.
له دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، ئه‌مه سێیه‌م سه‌ردانی مسته‌فا كازمییه بۆ هه‌ولێر.