بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دووله‌ت بوو
K24 – هه‌ولێر:
كێشه ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ته‌قێته‌وه و باڵێكی ئه‌و حزبه به سه‌رۆكایه‌تی كامیلی حاجی عه‌لی، خۆیان وه‌ك جێگره‌وه‌ی فه‌رمی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ناساند.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كامیلی حاجی عه‌لی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه، خۆی به رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ناساند و سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كانی ناو كۆنگره‌ی ره‌تكرده‌وه.
كامیل حاجی عه‌لی، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆنگره‌دا ئه‌و تاكه كاندیدی رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه بووه، كه‌چی دوور له كاری دامه‌زراوه‌یی و په‌یڕه‌ویی، ئه‌و به رابه‌ری حزبه‌كه هه‌ڵنه‌بژێردراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه،ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئاشكرایكردووه، له‌گه‌ڵ كامیلی حاجی عه‌لیدا، له دانوستاندندا بوون و پێشنیازی سه‌رۆكی بزووتنهوهشیان بۆ كردووه، به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزب، هه‌ڵوێستی جیابوونه‌وه‌ی راگه‌یاندووه.
مونیرە عەلى عەبدولعەزیز، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له په‌یامێكدا ئاشكرایكردووه، "ناو، لۆگۆ و ئاڵای حیزبه‌كانی مافی پارێزراوە و هیچ کەسێک نە بەشەرع و نە بەقانون بۆی نییە ئەو ناوە بەکاربهێنێت".
له مانگی شووباتی ئه‌مساڵ، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز وه‌ك رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه دیاریكرایه‌وه، كه بۆ ماوه‌ی دوو خولی پێشتریش رابه‌ری بزووتنه‌وه‌كه بووه.