بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر رووسیا ماكرۆن به‌ڵێن دەدات
K24 - هەولێر
ئمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به‌ڵێنیدا، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی هه‌وڵ بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیا ده‌دات.
كۆشكی ئێلیزێ رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا چوار ناوچه‌ی ئۆكرانیای خسته سه‌ر خاكه‌كه‌ی، له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی، هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی، ماكرۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئیدانه‌كردنی ئه‌و هه‌نگاوه ناشه‌رعیه‌ی رووسیا كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ته‌واو و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا هاوكاری ئۆكرانیا ده‌كات.
لە مانگی ئەیلوولی 2022، رووسیا بە ئەنجامدانی ریفراندۆم، ناوچەکانی خیرسۆن، زاپۆریژیا، لوهانسک و دۆنێتسک بە وڵاتەکەیەوە لکاند.