زێلێنسکی دەستبەکاربوونی یەکەم کەشتیی جەنگی ئۆکرانیای راگەیاند

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، دەست بە کاربوونی یەکەم کەشتی جەنگی قەبارە بچوکی ئۆکرانیا، بە ناوی هێتمان ئیڤان مازیپەی سەرکردەی  پێشووی ئۆکرانیا راگەیاند.

زێلێنسکی ئاماژەی بەوەشدا، هاوسەرەکەی ئۆلینا زێلینسکی لەکاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی کەشتییەکە لە ئیستەنبوڵ ئامادەبووە، هەروەها گووتی یاریدەدەرەکەی لەگەڵ کۆمپانیای بایکاری تورکی، دروستکەری درۆنی بایرەکدار کۆبوویەوە.

باسی لەوەشکرد، لە ماوەی رابردوو سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی شاری لایمان لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بەشێك بوو لەو ناوچانەی بڕیار بوو بە رووسیاوە بلکێندرێن، لە ژێر دەسەڵاتی رووسیا ڕرگاربکات.

تا ئێستا هاریکاریە سەربازییەکانی نێوان تورکیا و ئۆكرانیا بەردەوامن، هەروەها دوای ئەنجامدانی راپرسیەکەی جیاکردنەوەی چەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا و لکاندنیان بە رووسیاوە، سوپای وڵاتەکە لە هەوڵەکانی بۆ ئازاکردنی ناوچەکان بەردەوامە.