نزیکەی ملیۆنێك کەس لە ئەمریکا بێ کارەبا بوون

ئەمریکا، وێنە: aa
ئەمریکا، وێنە: aa

K24 - هەولێر:

ژمارەی قوربانییانی زریانەکانی ئیان و فیۆنا لە ئەمریکا گەیشتە 85 کەس و نزیکەی یەک ملیۆن کەسیش بێ کارەبا بوون.

وەک میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی زریانەکانی ئیان و فیۆنا کە چەند رۆژێکە روویان کردووەتە چەند ویلایەتێکی ئەو وڵاتە، 970 هەزار و 785 ملیۆن ئەمریکی بێ کارەبا بوون.

.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند، بەهۆی ئەو زریانانەوە، 85 کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە، کە 81 یان لە فلۆریدا و چواریان لە کارۆلینان.

دوو هەفتەیە زریانەکانی ئیان و فیۆنا روویان کردووەتە ئەمریکا و زیانێکی زۆری لە رێگەوبان و باڵەخانەکان داوە و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی پچڕاندووە و رێڕەوی ژیانی وەستاندووە.

.

پێشبینی دەکرێت بڕی ئەو زیانە ماددییەی زریانەکە لە ویلایەتی فلۆریدا دروستی کردووە، 47 ملیار دۆلار بێت.