ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی دۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ژماری فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عێراق "یۆنامی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، جێنین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی سێشه‌ممه 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، كاتژمێر 10:00ـی به‌یانی به كاتی نیۆیورك و كاتژمێر 5:00ـی ئێواره به كاتی به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تاوتوێی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووی تشرینییه‌كان، بۆردوومانه‌كانی كۆماری ئێسلامی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانب حزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان، بۆردوومانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكات.
