چاڤی: دایكم رێگری له چوونم بۆ یانه‌ی میلان لێكردم
چاڤی هێرناندێز، جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا باس له سه‌رده‌می لاویه‌تی خۆی ده‌كات كه نزیكبووه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی میلان بكات، به‌ڵام دایكی رێگری لێ كردووه.
چاڤی له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاوبۆته‌وه، ده‌ڵێت: كاتێك ته‌مه‌نم 19 ساڵان بوو، به ته‌واوه‌تی له چوونم بۆ یانه‌ی میلان نزیك بوومه‌وه، به‌ڵام ئامۆژگارییه‌كانی دایكم منی له بارسێلۆنا هێشته‌وه.
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری ده‌شڵێت: باوكم هانی ده‌دام كه له بارسا بڕۆم، ته‌نانه‌ت برایه‌كانیشم داوایان له من ده‌كرد یانه‌ی بارسێلۆنا جێهێڵم، به‌ڵام دایكم به‌ته‌نیا كۆششی بۆ مانه‌وه‌ی من ده‌كرد، دواتریش چوومه به‌ره‌ی دایكم و بریاری مانه‌وه‌م هه‌ڵبژارد.
چاڤی هێرناندێزی ته‌مه‌ن 36 ساڵان، له ساڵی 1997 له ئه‌كادیمیای لامیسیای تایبه‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دوای 15 ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، له هاوینی 2015 له یانه‌ی بارسێلۆناوه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری گواسترایه‌وه.