ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات
.
.

K24 – هەولێر

سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی، کۆبوونەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێکرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری تاوتوێ كرا.