سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی عەبادی دەكات

هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی كردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.

K24 – ھەولێر

مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی ئازادكردنی شارۆچكەی فەللوجە پەیامێكی ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و خۆشحاڵی خۆشی بە شكستی داعش نیشاندا.

لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوانیاندا، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ئازادكردنی شارۆچكەی فەللووجەی لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق كرد و خۆشحاڵی خۆشی بە شكستی تیرۆریستانی داعش لە فەللووجە نیشاندا.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی كردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.