موقته‌دا سه‌در: رۆژی راسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی عێراق رزگاربوونیه‌تی له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، رۆژی راسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆیی عێراق، رۆژی رزگاربوونی وڵاته‌كه‌یه له گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی له هاووڵاتییانی عێراق كرد و رایگه‌یاند، رۆژی سه‌ربه‌خۆی راسته‌قینه‌ی عێراق، رزگاربوونی وڵاته‌كه‌یه له گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵكاران، ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه و نه‌مانی پاشكۆیه‌تی، پشكپشكێنهكرن، گه‌نده‌ڵی، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی و میلیشیاته‌كان.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: پێویسته عێراق وڵاتێك بێت، نه رۆژهه‌ڵاتی بێت و نه رۆژئاوایی، رووناكییه‌كه‌ی له ته‌مه‌ن و شكۆی گه‌لی عێراقه‌وه بدره‌وشێته‌وه.
