مسته‌فا كازمی و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی بۆردوومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان كرد

K24 - هه‌ولێر
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا تاوتوێی بۆردوومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر پێشوازی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق، هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى تاوتوێ كران و جه‌خیتان له‌وه كرده‌وه كه گفتوگۆ تاكه رێگه‌يه بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو و، هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه پێويسته رێز له سه‌روه‌ريى عێراق بگيرێت و ره‌تيانكرده‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه هه‌رێمييه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به په‌يوه‌نديى دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و وڵاتانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه خوێن و گيانى هاووڵاتييان و پاراستنى خۆپيشانده‌ران له هه‌موو عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تايبه‌ت و گشتى، خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاريى هێزه ئه‌منييه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.

