تاران: هێشتا ده‌رفه‌تی زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ماوه
K24 – هه‌ولێر:
ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، هێشتا ده‌رفه‌ت هه‌یه، رێككه‌وتنی ناووكی زیندوو بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیراده‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه هه‌بێت.
كه‌نعانی، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا گوتیشی: به میانگیری ئه‌وروپا، ئێران و ئه‌مه‌ریكا په‌یامه‌كانیان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ ئاڵوگۆڕی په‌یامی نێوان هه‌ردوولا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران سووره له‌سه‌ر به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ پرۆگرامی ناووكی و گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك مافی گه‌لی ئێران ده‌سته‌به‌ر بكات.
دووپاتیشیكرده‌وه، تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن و هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه زیندوو بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیراده‌ی سیاسیی هه‌بێت، ده‌توانرێت هه‌ردوولا رێككه‌وتنه‌كه به ئاكام بگه‌یه‌نن و واژووی له‌سه‌ر بكه‌ن.