زیاتر له‌ 300 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كرێت

وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ سایلۆكان
وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ سایلۆكان

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016).

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردن له‌ مه‌ڕاسیمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ئاشكرایكرد، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ واژووی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی له‌ وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌، لە میانەی سەردانەکەی بۆ شاری هەولێر، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، دووپاتی واژووكردنی فه‌رمانی خه‌رجكردنی  شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) كردووه‌ته‌وه‌.

پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌، بڕی 268 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015 و 2016) خه‌رجكردووه‌ و به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌شكراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 309 ملیار دینار ماوەته‌وه‌