سكایپ خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییكردنی له جیهانه‌وه بۆ ناوخۆی ئێران كرده خۆڕایی

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆگرامی سكایپ بۆ په‌یوه‌ندییكردن بڕیاریاندا، په‌یوه‌ندییكردن له هه‌موو جیهانه‌وه بۆ ناوخۆی ئێران له رێگه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن به خۆڕایی.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئاژانسه هه‌واڵه جیهانییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دوای فراوانبوونی ناڕازه‌یه‌تییه‌كان به‌هۆی سنوورداركردنی به‌كارهێنانی هێڵی ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه، سكایپ بڕیاریدا خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن بكات به خۆڕایی.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بریتییه له ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیكردن له رێگه‌ی هه‌ژمارێكی سكایپه‌وه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فۆن و مۆبایل له ناوخۆی ئه‌و وڵاته، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی بكه‌وێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان دوو هه‌ژماری سكایپ به‌خۆڕاییه، به‌ڵام پێویستی به هێڵی ئینته‌رنێته، پێشتر ده‌كرا له رێگه‌ی هه‌ژمارێكی سكایپه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆن و مۆبایله‌وه بكرێت، به‌ڵام وه‌ك په‌یوه‌ندی ئاسایی تێچووی په‌یوه‌ندیكردنه‌كه له به‌كارهێنه‌رانی وه‌رده‌گیرا.