دۆنیتسك: سوپای ئۆكرانیا به كاتیۆشای ئه‌مه‌ریكی بۆردومانمان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمی دۆنیتسك، رایگه‌یاند، سوپای ئۆكرانیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمه‌كه‌یان به كاتیۆشای جۆری هیمارسی ئه‌مه‌ریكایی بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌كه، كه له ریفراندۆمێكدا ده‌نگیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر رووسیا دا، رایانگه‌یاند، سوپای ئۆكرانیا گه‌ڕه‌كه مه‌ده‌نییه‌كانی بۆردومان كردووه.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، به‌رگری ئاسمانی هه‌رێمه‌كه هاتووه‌ته ده‌ست، به‌ڵام دووان له كاتیۆشاكان به‌ریان پێ نه‌گیراوه و له گه‌ڕه‌كه مه‌ده‌نییه‌كان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا هه‌ڵگیرساوه.
رووسیا ده‌ڵێـت: به‌رگری له خه‌ڵكی رووسی زمانی هه‌رێمه‌كانی دۆنیتسك و لۆگانسك و خێرسۆن ده‌كات.