كه‌نه‌دا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند به‌هۆی پێشلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و سنوورداركردنی مافه‌كانی ژنان له‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مێلانی ژۆلی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی ئابووری نوێ ده‌گرێته‌به‌ر دژ به تاران، به‌هۆی پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی مافی مرۆڤ و سنوورداركردنی ئازادییه‌كانی ژنان له‌و وڵاته.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران گرت، به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی، و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و رووداوه له ئه‌نجامی خراپ مامه‌ڵه‌كردنی پۆلیسی ره‌وشتی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ل ژنان روویداوه و به‌رده‌وامیشن له چه‌وساندنه‌وه‌یان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حکومەتی کەنەدا سزای به‌سه‌ر 25 کەسایەتی و نۆ دامەزراوەی ئێران سەپاندووە، لەوانەش چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعاتی تێدایه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ش، هه‌ر سه‌روه‌ت و سامانێكی ئه‌و به‌رپرس و دامه‌زراوه ئێرانییه له كه‌ندا هه‌بێت، بلۆك ده‌كرێن و به‌گوێره‌ی یاساكانی ئه‌و وڵاته‌ش له رێگه‌پێدانی گه‌شتكردن و مافی مانه‌وه له وڵاتی كه‌نه‌دا بێبه‌شده‌كرێن.
دوای کوژرانی ژینا ئەمینی دەنگی ناڕازی لە شەقامەکانی ئێران و چەندین وڵاتی جیهان هەستا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بە توندی ئیدانەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەیان کرد و ئەمریکا و کەنەداش راستەوخۆ سزای نوێیان بەسەر ئێران‌دا سەپاند.
پێشتریش حكومه‌تی كه‌نه‌دا سزای به‌سه‌ر 41 به‌رپرسی ئێرانی و 161 دامه‌زاروه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌پاندبوو لەوانە سووپای پاسدارانی و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی ه‌ئمنی و ئابووری.
دوای ئه‌وه‌ی "ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو و پاشان رۆژی هه‌ینی رابردوو (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
بەگوێره‌ی زانیارییه‌كانی چالاکوانانی مافی مرۆڤ له ئێران (هرانا) بڵاوکراوەتەوە، لە یەکەم رۆژی راگەیاندنی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی تا ئێستا، 289 خۆپێشاندان لە 103 شار و شارۆچکە و 48 زانکۆی ئێران ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان، تا ئێستا نزیکەی 130 هاووڵاتی لە خۆپێشاندانەکان و بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و بە سەدان کەس برینداربوونە و زیاتر لە 1000 كه‌س دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.