شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هەولێر:
شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و سه‌باره‌ت به پرسی پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، بڕیاره سبه‌ی گفتوگۆ و دیدار ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ (دووشه‌ممه 3ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) گه‌یشته هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لیوا روکن نەجمەددین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی له فەریق روکن قەیس خەلەف یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
بڕیارە سبەی 4ـی ئۆکتۆبەر، کۆبونەوە و دیدار ئه‌نجامبده‌ن.