ئێران: له جه‌نگی ئۆكرانیادا بێلایه‌نین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی له جه‌نگی ئۆكرانیادا به‌كارهێندرابێت و جه‌ختیش له بێلایه‌نی بوونی خۆی له‌و جه‌نگه‌دا كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ناسڕ كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن سووپای رووسیاوه له جه‌نگی ئۆكرانیا دوورن له راستییه‌وه.
پێشتر سووپای ئۆكرانیا رایگه‌یاندبوو، رووسیا فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی "شاهد 163"، به‌كارهێناوه له بۆردوومانه‌كانی ناوچه‌ی خاركیڤ، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دروستكراوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، تاران له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئۆكرانیاوه هه‌ڵوێستی بێلایه‌نی خۆی راگه‌یاندووه و داوای له هه‌ردوو وڵاتیش كردووه، ناكۆكییه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها ناسڕ كه‌نعانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چه‌ند مانگی رابردوودا، چه‌ندین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئۆكرانیا ئه‌نجامداوه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشانداوه بۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌شێوه‌ی ئاشتیانه.