له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای توركیا 25 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاركران

K24 – هه‌ولێر:
25 كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای توركیا رزگاركران و دواتر راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كرانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، 25 كۆچبه‌ری نایاسایی، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ نێو سنووری ئاوی توركیا گه‌ڕێندرابوونه‌وه، له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی فۆچای سه‌ر به ئیزمیر رۆژئاوای توركیا، رزگاركران.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی گه‌یشته فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا، كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی ئاسڵان بورنو سه‌ر به شارۆچكه‌ی فۆچا له‌سه‌ر چووپن، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران.
تیمه‌كان توانییان 25 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگاربكه‌ن، كه منداڵیشیان له‌نێودایه و كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه نێو سنووری ئاوی توركیا.
كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌ندرانه وشكانی و رێكاره‌كانییان بۆ ته‌واوكرا، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران.