ئێران تۆپبارانی سنووری سیدەکان دەکات

ئەمڕۆ 11 رۆژە تۆپباران بەردەوامە
تۆپبارانی ئێران، وینە: فارس عەبدوڵڵا
تۆپبارانی ئێران، وینە: فارس عەبدوڵڵا

K24 - هەولێر:

کوێستانی بەربزین و شەش گوندی دۆڵی زەرێی سنووری شارەدێی سیدەکان لەلایەن ئێرانەوە تۆپبارانکران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ 11 رۆژە کە بەردەوامی کوێستانی بەربزین و سنووری شارەدێی سیدەکان لەژێر تۆپبارانی ئێراندان.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 28/9/2022، سوپای ئێران لە رێگەی 73 مووشەکی بالیستی و دەیان درۆنەوە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا 18 کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.