ناوەڕۆکی پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان

K24 – هەولێر

بە پێی ئەو پێشنیازەیاسایەی کە 85 پەرلەمانتار واژوویان کردووە، پەرلەمانی کوردستان تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لە سەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام بێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمان، 45 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، 22 پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، 7 پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و 11 پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پێکهاتەکان، ئەو پێشنیازەیاسایەیان واژۆ کردووە.

دەقی پێشنیازەیاساکە:

ماددەی (١)

یەکەم: وادەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق کە لە 6/11/2022 کۆتایی دێت و، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لە سەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام بێت.

دووەم: پێویستە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، پێش کۆتاییهاتنی ئەو وادەیەی کە لە بڕگەی (یەکەم)ـی ئەو ماددەیەدا هاتووە، ئەنجام بدرێت.

ماددەی (٢)

کار بە هیج دەقێکی یاسایی یان بڕیارێک ناکرێت کە پێچەوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە بێت.

ماددەی (٣)

ئەو یاسایە لە رۆژی دەنگدان لەسەری، جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقایعی کوردستان)ـدا بڵاو دەکرێتەوە.

دەقی پێشنیازەیاساکە و ناو و واژووی بەشێک لە پەرلەمانتاران
دەقی پێشنیازەیاساکە و ناو و واژووی بەشێک لە پەرلەمانتاران
ناو و واژووی بەشێک لە پەرلەمانتاران
ناو و واژووی بەشێک لە پەرلەمانتاران
ناو و واژووی بەشێک لە پەرلەمانتاران
ناو و واژووی بەشێک لە پەرلەمانتاران