پزیشك و كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە بایكۆتی وەرگرتنی مووچه‌یان كرد

K24 - هه‌ولێر:
ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بایكۆتی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بۆ چارسەرکردنی کێشەی مووچەی کرێکارانی نەخۆشخانەکانمان و نەبوونی هیچ ئەنجامێک کە ماوەی شەش مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەفەرمانی بەرێوبەری گشتی، پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی مووچەکانیان وەک هاو هەڵوێستیەک بۆ کرێکارەکان وەرنەگرت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەم هەڵوێستە مەدەنیانەی کارمەندانی تەندروستی دەربڕینی پشتیوانیە لەو توێژە خۆشەیستە و پەیامێکیشە بۆ حکومەتی هەرێم کە کێشەکەیان چارەسەر بکات و وەڵامی نووسراوەکانمان بداتەوە بۆ پێدانی مووچەکانیان.