دوای 75 كاتژمێر كاركردن پرۆسه‌ی رزگاركردن له رووخانی باڵه‌خانه‌كه‌ی به‌غدا كۆتایی هات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رگری شارستانی عێراق، كۆتاییهاتن به كاره‌كانی پڕۆسه‌ی رزگاركردن له باڵه‌خانه رووخاوه‌ی به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌ك/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌رگری شارستانی عێراق ئاشكرایكرد، دوای چوار رۆژ كاركردن له پاشماوه‌ی باڵه‌خانه رووخاوه‌كه‌ی به‌غدای پایته‌خت، كۆتاییان به كاره‌كانیان هێنا، كه توانیان 13 كه‌س به زیندوویی رزگاربكه‌ن.
رۆژی شه‌ممه (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، باڵه‌خانه‌ی تاقیگه‌ی نیشتمانی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، به‌هۆی خراپی ژێرخانی دروستكردنییه‌وه رووخا.
به‌رگری شارستانی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و چوار كه‌سه‌ی به‌هۆی رووخانی باڵه‌خانه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، دایكێك و منداڵه‌كه‌ی و پیاوێكی به ساڵاچووی تێدایه، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی باڵه‌خانه‌كه.
هه‌روه‌ها پێشتریش، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاندبوو، ئه‌و رووداوه ده‌رخه‌ری پێویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و راگرتنی پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڕه‌مه‌كییه كه له‌لایه‌ن كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌ته‌وه دراوه بۆ دروستكردنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.